کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بڕیاری کەمکردنەوەی باجی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندوو خرایە بواری جێبەجێکردنەوە

.

01:50 PM - 29/03/2024

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگ لە هەرێمی کوردستان بڕیاری کەمکردنەوەی رەسمی گومرگیی لەسەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە، ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرک کرد بەمەبەستی جێبەجێکردنی و لە ئەمڕۆ هەینییەوە رەسمی گومرکی لەسەر ئاژەڵی زیندوو 50٪ کەمدەکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاماژە بە کۆبونەوەو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٤/٣/٢٧ و بەمەبەستی کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوورو لە پێناو بەرژەوەندی گشتی، لە ڕۆژی هەینی ٢٠٢٤/٣/٢٩ ڕەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە بەڕێژەی لە ٥٠٪ کەمدەکرێتەوەو بڕیارەکەش لەسەرجەم بەڕێوبەرایەتیەکانی گومرگ جێبەجێ دەکرێت.

بڕیارەکە بۆ کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوورە لە رێگەی کەمکردنەوەی باجی هاوردەی جۆرەکانی مانگا، جوانەگا، گۆلک، مەڕ و بزن لەسەر بازرگانان و هاوردەکارانی ئاژەڵی زیندوو.

بڕیارەکە لەمڕۆ هەینی (29ـی ئاداری 2024) دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ماوەی یەک ساڵ کاری پێدەکرێت و پێداچوونەوەی پێدا دەکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە