کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەرمی یەکێک لەقوربانیانی لافاوەکەی دھۆک دۆزرایەوە

.

01:17 PM - 28/03/2024

پاش نزیکەی 10 ڕۆژ لە گەڕان تەرمی یەکێک لە قوربانییەکانی لافاوەکەی دهۆک دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆک رایگەیاند، دوای 10 رۆژ لە درووستبوونی لافاوەکەی پارێزگای دهۆک، توانیویانە تەرمی یەکێک لەو کەسانە بدۆزنەوە کە بێسەروشوێن بوون.

وتیشی، ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە، لەناو سەنتەری شاری دهۆک دۆزراوەتەوە، سەبارەت بە تەرمی کەسە بێسەروشوێنەکەی دیکەش، هەواڵەکان بەردەوامن.

رۆژی سێشەممە 19ی ئازاری 2024، بەهۆی بارانی بەخوڕ، لە شاری دهۆک لافاو درووستبوو، کە بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا، هەروەها کەسێکی دیکەش بەهۆی تەزووی کارەباوە لەو رۆژەدا گیانی لەدەستدا، لە ئێستاشدا تەرمی یەکێک لەو دوو کەسەی خنکان نەدۆزراوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە