کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ سەرۆک کۆمار و وەزیری دارایی عیراق کۆدەبنەوە

.

12:09 PM - 28/03/2024

ئەمڕۆ سەرۆک کۆمار و وەزیری دارایی عیراق بۆ  تاوتوێی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و کێشە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و ھەرێم کۆدەبنەوە.

ئەمرۆ پێنجشەممە، د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق کۆدەبێتەوە و لەكۆبوونەوەكەدا مووچە و بودجە و شایستە داراییەکانی ھەرێم لە یاسای بودجەدا تاوتوێ دەكرێن و تیشک دەخرێتە سەر کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و چارەسەرکردنی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە