.
09:20 PM - 27/03/2024
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرایکرد، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت"
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند" وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی ئامادە کردووە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکات"
هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، وردبینی لە کۆدی هێزەکانی پێشمەرگەو کارمەندانی هێزە ئەمنیەکان لەلایەن چاودێرانی دارایی هەرێمی کوردستانەوە تەواو کراوە و رەوانەی بەغدا کراوە و چاوەڕێ دەکرێت سبەینێ تەواوکاری مووچەی مانگی دوو بنێردرێت لە لایەن بەغداوە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستۆتەڕوو، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی ئامادە کردووە و سبەی بڵاوی دەکاتەوە و سەرەتای هەفتەی داهاتووش دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت"
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە