کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە لەسلێمانی دەستیپێكرد

.

12:58 PM - 27/03/2024

دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزان كە لە 11 مادەی خۆراكی پێكدێت و چوار مادەیان تایبەت بە مانگی ڕەمەزان لە سلێمانی دەستیپێكرد.

کامەران فەتاح بەڕێوەبەری کۆمپانیای بازرگانی دابەشکردنی خۆراک بە گەلی كوردستانی راگەیاند، ئەو ماددانەی زیادکراون بۆ بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان لەمانگی رەمەزاندا، بریتین لە نیشاستە و مەعکەرۆنی و ئاردی سپی و شەعریە، بەڵام ھێشتا رێژەیەکی کەمی ئاردەکە گەیشتووەتە گەنجینەکان و دوای گەشتنی رێژەی پێویست ئەویش دابەشدەکەن.

وتیشی، زۆربەی مەڵبەندەکانی خۆراک شەکر و زەیتان پێگەیشتووە و پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی ھەموو بابەتەکانی دیکە دابەشدەکرێن.

پێشتریش بەڕێوەبەری کۆمپانیای بازرگانی دابەشکردنی خۆراک رایگەیاند، بەشەخۆراكی مانگانە بریتییە لە مادەكانی ڕۆنی زەیت، دۆشاوی تەماتە، شەكر، لەتكە نۆك، نیسك، برنج و ئارد، كە جگە لەو حەوت مادەیە بڕیار دراوە بۆ مانگی رەمەزان چوار مادەی نوێ دابەش بكرێن كە بریتین لە ئاردی سفر ماكەرۆنی نیشاستە و شەعرییە، ئەو مادانەش لە تەواوی عیراق و هەرێمی كوردستان پێكەوە دابەش دەكرین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە