کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.نەرمین مەعروف:دادگای فیدراڵی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆتەواوی مانگەكانی ئەمساڵ دابین كردووە

.

11:30 AM - 27/03/2024

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، تا ئێستا عیراق نزیكەی 608 ملیار دیناری بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناردووە ، بەڵام حكومەتی هەرێم بە بیانووی نەناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان و هێزەكانی  پێشمەرگە  مووچەی مانگی شوباتی  دابەشنەكردووە.

سەبارەت بەهەوڵەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و رەوانەكردنی پارە بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە، دكتۆر نەرمین مەعروف  ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەگەلی كوردستانی راگەیاند، نزیكەی دوو هەفتەیە بەغدا بڕی 608 ملیار دیناری بۆ مووچەی بەشێك لە مووچە خۆرانی هەرێم ناردووە ، بەڵام بەهۆی نەبوونی زانیاری لەسەر لیستی هێزە ئەمنییەكان و هێزەكانی پێشمەرگە بەغدا مووچەی ئەو چینەی دواخستبوو ، نەرمین مەعروف  ئاماژەی بەوەشكرد لەسەر پێشنیاری یەكێتی داوایان لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق كردووە ، كار بە كۆدی وەزیفی بكرێت  هاوشێوەی هێزە ئەمنیەكانی عیراق ،ئەویش پێی راگەیاندوون ،ئەو كێشەیە چارەسەر كراوەو لە چەند رۆژی داهاتوودا پارەكە دەكرێتە سەر هەژماری هەرێم .راشیگەیاند، بەپێی ئەو بریارەی دادگای فیدراڵی داوێتی ،پێویستە مووچەی مانگی ئادار و مانگەكانی داهاتوو تەوتین بكرێن و لەسەر بانكەكانی فیدراڵی بن ،بەڵام هەرێم دەیەوێت لە رێگەی ئەو بانكانەوە بێت كە لە هەرێم كاردەكەن و ئەوتەوتینە لە رێگەی هەژماری منەوە بێت بۆیە ئەمە كێشەی نێوان هەرێم و بەغدایە و تائێستا یەكلاینەكراوەتە . هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، بەبڕیاری دادگای فیدراڵی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كوردستان چارەسەركراوە و وەزارەتی دارایش پارەی بۆ مووچەی تەواوی مانگەكانی ئەمساڵ ئامادە كردووە. وتیشی: تا كارتی بانكی بۆ هەموو فەرمانبەرانی هەرێم  دروست دەكرێت پارەكە بە كاش دەنێرێت

 

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە