کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەورەترین ماری جیهان لە دارستانەكانی ئەمازۆن دۆزرایەوە

.

02:00 PM - 09/03/2024

 

زانایەكی زیندەوەرزانیی هۆڵەندی، گەورەترین ماری جیهانی لە دارستانەكانی ئەمازۆن ئاشكرا كردووە و دەڵێت: بەو مارە دەوترێت ( ئەناكۆندای سەوز ) كە بەهۆی گەورەیی و درێژییەكەی، بە ئاسانی دەتوانێ نێچیرەكەی بخنكێنی و دواتر قووتی بدات.

فریك فۆنك كە زانایەكی زیندەوەرزانیی هۆڵەندییە، مارە گەورەكەی لە دارستانەكانی ئەمازۆن ئاشكرا كردووە و دەشڵێت: ئەناكۆندای سەوز كە لە دارستانەكانی ئەمازۆندا هەیە، درێژییەكەی حەوت مەتر و 92 سانتیمەترە، هاوكات كێشەكەشی نزیكەی 200 كیلۆگرامە.

لای خۆیەوە پرۆفیسۆر جیسۆس ریڤاس لە پەیمانگەی سەرەكی بۆ خوێندن روونی كردووەتەوە، دەزانین كە ئەناكۆندا جۆری زۆرە، بەڵام بۆ یەكەمین جارە ئاشكرا دەكرێت كە ئەناكۆندای سەوز بەو گەورەییە هەیە و لە هەموو جۆرەكانی تری ئەناكۆندا جیاوازە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە