کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بڕیاری سەربازی زۆرەملێی بۆ سەدان هەزار گەنجی روسیا دەركرا

.

10:40 AM - 31/03/2023



ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی روسیا بڕیاری سەربازی زۆرەملێی بۆ 147 هەزار گەنجی وڵاتەكەی دەركرد و تۆماركردنی ناویش لەسەرەتای مانگی داهاتووە دەستپێدەكات، ئەو كەسانەش پاش مەشقێكی كەمی سەربازی دەخرێنە ریزی سوپای ئەو وڵاتەوە.
بەپێی بڕیارەكە، سەرۆكی روسیا فەرمانی دەركردووە بۆ دامەزراندن و بەسەربازی زۆرەملێ بۆ 147 هەزار گەنجی وڵاتەكەی، بەئامانجی فراوانكردن و زیادكردنی ژمارەی هێزە سەربازیەكانی سوپای روسیا.
هاوكات ناو تۆماركردن لە 1ی مانگی نیسانەوە دەستپێدەكات و تاوەكو 15ی مانگی تەمموز 2023 بەردەوام دەبێت، سەرجەم ئەو كەسانەشی ناویان تۆماردەكرێت، پاش ماوەیەكی كەم لە مەشق و راهێنانی سەربازی، دەخرێنە ریزی هێزە سەربازیەكانی روسیاوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە