کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی جود بیلینگهام چڕكردۆتەوە

.

01:45 PM - 28/03/2023


 بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە شێوەیەكی رەسمی هاتۆتە سەر هێڵ تا لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستێك لەگەڵ جود بیلینگهامی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی بوروسادۆرتمۆندی ئەڵمانی ئیمزا بكەن و ناوبراویش لە میركاتۆی هاوینەی داهاتوودا ببەنە ریزەكانیان .
 تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت ئاشكرای كردووە : بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید بە شێوەیەكی رەسمی پەیوەندیان بە بەڕێوەبەری كارەكانی  بیلینگهامەوە  نكۆنكۆوە كردووە  ئەویش لە پێناو ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا ناوبراو روو لە ریزەكانیان بكات  تۆڕی هەواڵی سكای  سپۆرت .
  ئاماژەی بەوەش كردووە : لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بەرپرسانی میرینگی لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی  دۆرتمۆند  ئەنجام دەدەن و گرێبەستێكی گرانبەهایان پێشكەش دەكەن  بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش ئەو گرێبەستەی ریاڵ مەدرید زیاترە لە 140 ملیۆن یۆرۆ   ئەویش بە هیوای ئەوەی بتوانن بۆندی ئەو یاریزانە بە سوودی خۆیان یەكلایی بكەنەوە و بیكەنە یەكێك لە گرنگترین گرێبەستەكانیان .
 هەروەها بە پێی زانیارییەكانی تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت : بەرپرسانی یانە مەدریدیەكە لە گواستنەوەی  جود بیلینگهامی تەمەن 19 ساڵ دووچاری ئاستەنگیەكی زۆر دەبنەوە  بە تایبەتی لە كاتێكدا كە ئەو یاریزانە لەلایەن زیاتر لە یانەیەكی زلهێزی ئەوروپا كراوەتە ئامانج.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە