کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کۆمەڵێک تێبینی سەرەتایی لەسەر پرۆژەیاسای بودجـەی ۲۰۲۳

.

09:14 PM - 19/03/2023



غەریب ئەحمەد
ئەندامی ئەنجوومەنی عێراق

* بودجەی ۲۰۲۳ گەورەترین بودجەیە لە مێژووی عێراق بەزیاتر لە ۱۹۹ترلیۆن دینار کە دەکاتە ۱٥۲ ملیار دۆلار، ئەم بودجەیە گەورەترە لە بودجەی ۲۰۲۱ بە ڕێژەی ٥۳ لەسەد و بەبڕی ۷۰ ترلیۆن دینار.

* کورتهێنن لەم بودجەیە زیاترە لە ٦٤ ترلیۆن دینار، ئەمەش گەورەترین کورتهێنانە لەمێژووی وڵات و ۳٦ ترلیۆن زیاترە لە کورتهێنانی بودجەی ۲۰۲۱.

* تەنها موچە و تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی لەیاساکـە ٨۷ ترلیۆنی بۆدانراوا کە ٥٨ لەسەدی کۆی گشتی خەرجیەکانە و ۷٤ لەسەر داهاتی نەوت بۆ ئەم دوو بوارە دەڕوات.

* پێشبینی کردنی نرخی نەوت بە ۷۰ دۆلار یەکێکە لە گرفتەکان، کە هیچ وڵاتێکی نەوتی ناوچەکە بودجەی لەسەر ئەم نرخە دانانەوە هەر دابەزینێک لە نرخی نەوت کورتهێنان لە بودجە زیاتر دەکـات، بەتایبەت کە عێراق وەک وڵاتانی ناوچەکە سندوقێکی پاڵپشتی نیە بۆ ئەوکاتانەی نرخی نەوت دادەبەزێت.

* داهاتی نانەوتی ۱۷ ترلیۆنە لە بودجـە ۳ ترلیۆن کەمترە لە بودجەیی ۲۰۲۱ ئەم داهاتە کەمتریش دەبێت چونکـە بەشێکی زۆر لەو باجانەی لە پرۆژەیاسایی بودجەی ۲۰۲۳ دانراوە لەپەرلەمان لادەبرێن، یەکێک لەو باجانەی دانراوە(هەر هاوڵاتێکی عێراقی گەشتی دەرەوەی وڵات بکات لە فرۆکەخانە ۲٥هەزار دینار وەکو ڕسومات لێ وەردەگیرێت).

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە