.
05:54 - 19/03/2023
رێكخراوێكی نێودەوڵەتی داوا لە حكومەتی عیراق دەكات، رێكاری پێویست بۆ زیاتر پاراستنی مافەكانی مرۆڤ بگرێتەبەر.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتێدا تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ لە عیراق ئاشكرایكردووە: لەگەڵ ئەوەی چەند جارێك محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق تەئكیدیكردۆتەوە لەسەر پاراستنی ئازادییە كەسییەكان و مافەكانی مرۆڤ، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی حكومەتەكەی چاودێرییەكی زۆری خستووەتە سەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشكردووە: پێویستە حكومەتی عیراق هاوشێوەی حكومەتەكانی رابردوو نەبێت و رێكاری پێویست بۆ زیاتر پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و ئازادی رادەبڕین بگرێتەبەر و ئەوانەی بەهۆی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ زیانیان پێدەگات، بەشێوەیەكی شایستە قەرەبوویان بكاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە