کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بازرگانانی سلێمانی داوا دەكەن بەنرخی ڕەسمی دۆلاریان پێبدرێت

.

06:00 PM - 24/01/2023



بازرگانانی سلێمانی داوا دەكەن سوودمەندبن لە بڕیارەكانی بانكی ناوەندی عیراق‌و هاوشێوەی بازرگانانی تری عیراق بەنرخی ڕەسمی دۆلاریان پێبدرێت، بۆ ئەوەی بتوانن بەنرخێكی هەرزان كاڵا‌و شمەك بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن.

ڕۆژی 23ی كانوونی دووەمی 2023، سەرۆكایەتی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی، لەگەڵ ژمارەیەك بازرگانی سلێمانی كۆبوەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا كە د.بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئامادەیی بوو، باس لە كاریگەرییەكانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار كرا.

هەروەها باسیان لەوەكرد، چی بكرێت بۆ ئەوەی بازرگانانی سلێمانی‌و هەرێمی كوردستان سوودمەندبن لە بڕیارەكانی بانكی ناوەندی عیراق، تاوەكو بتوانن بەنرخی ڕەسمی دۆلاریان پێبدرێت بۆ ئەوەی بەنرخێكی گونجاو كاڵا‌و شمەك هاوردەبكەن‌و بەنرخێكی گونجاویش بگاتە دەستی هاوڵاتیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە