کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیاوێك بكوژە و فەوجێك بەدیاری وەربگرە

.

07:37 PM - 18/01/2023

ئۆفەرێكی نوێ لە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

پیاوێك بكوژە و فەوجێك بەدیاری وەربگرە

دیدار لەتیف 

پارتی سەرەڕای ئەوەی بانگەشەی سەروەری یاسا و ملكچەبوون بۆ یاسا دەكات، بەڵام ئێستا هەولێری پایتەختی كوردستانی كردۆتە مۆڵگەی لەیاسا هەڵاتووان و بكوژان، نەك بەتەنها داڵدەدانیشیان بەڵكو تەنانەت ئیمتیازاتێكی زۆریان پێدەدات و فەوج و گرووپی چەكداریان بۆ دادەمەزرێنێت و لە پارەی ئەو نەوتەی كردویانە لەعنەت و بەش و قوتی خەڵكی ئەم وڵاتەیە، خەرجییەكی زەبەلاحیان بۆ خەرج دەكات و پڕ چەكیان دەكات.

كورد وتەنی پێدەچێت پارتی ئەو گرووپە چەكداریانە و سەرانی لەیاسا هەڵاتوویانی بۆ رۆژی رەشی خۆی هەڵگرتبێت و رۆژێك لەدژی نەیارانی بەكاریانبهێنێت.

ئەوەتا پارتی عەبدوڵای كوێخا موبارەك ی لەقەزای چەمچەماڵ كرد بەگژ خەڵكدا و كارمەندێكی قارەمانی ئاسایشی پێ شەهیدكرد، شەهیدكردنی ئەو كارمەندەشی كردە دیاری موبایەعە پێدانی بەرێبازەكەی و فەوجێكی 700 كەسی بۆ دامەزراند و پڕچەكی كردوون، ئێستا لەهەولێر جرت و فرتیەتی و كەس پێی ناڵێت پێت خوار دانا و كارمەندێكی قارەمانی ئاسایشت شەهید كرد، سەرەڕای ئەوەی ئەو كارمەندەی ئاسایش كارمەندی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بووە كە وەزیرەكەی پارتییە.

سەعات 12 و 45 دەقیقەی، رۆژی 4/3/2020 لەبەردەم دەرگای دادگای حاجیاوا، سەمەد بێتواتەیی باوكێك و دوو برای شەهیدكرد و هەڵھات، دوای 20 رۆژ سەمەد بێتواتەیی لەگرتەیەكی ڤیدیۆیدا بەیعەتی بەپارتی داو بووە پارتی، نەك تەسلیمی دادگا نەكرا، بەڵكو ئیمتیازاتی پێدرا و فەوجێكی بۆ دامەزرێنراو ئەوانیش مووچەكانیان هەر لەپارەی نەوتە نەعلەتییەكە پێدەدرێت.

یەكێكی تر لە یاسا هەڵھاتووە داڵدەدراوەكان لەپایتەختی كوردستان، (سەلمان ئەمین قادر) ناسراو بەئەژی ئەمینە، ناوبراو دوای دزینی چەندین بەڵگەی رەسمی و ئەنجامدانی كاری دوور لەیاسا بەرەو هەولێر هەڵھات و پاڵیدایە پاڵ پارتییان، ئێستا سەلمان خاوەنی فەوجی خۆیەتی و تەنانەت گرووپە چەكدارییەكەشی بۆ هەڕەشەكردن و دژایەتیكردن بەكاردەهێنێت، بێ ئەوەی هیچ كەس لەهێزە ئەمنییەكانی هەولێر بتوانێت نقەی لێوەبێت بەرامبەری.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە