.
05:08 PM - 04/08/2022
ئەمڕۆ پێنج شەممە 4 ی ئابی 2022 بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە لەکۆبوونەوەکەدا ھەریەک لە د.فوئاد حسێن و قوباد تاڵەبانی ئامادەبوون گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکران بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی ، لە پێناو یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی بڕیاردرا:
کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئاڵەنگارییانەی کە ڕووبەرووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە