کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی پێنجەم لە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەکات

.

01:02 PM - 04/07/2022

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی پێنجەم لە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەکات
ئەمین بابەشێخ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندیەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ڕێگەی نامەیەکەوە کە ئاراستەی هەردوو هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی کردووە، پیرۆزبایی بەستنی پێنجەمین کۆنگرە لەو پارتە دەکات و هیوا خوازە کە راسپاردەو ئەنجامەکانی کۆنگرە ببنە بنەمایەک بۆ لێکتێگەیشتن و دۆزینەوەی زمانی هاوبەش بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەو گرفتەکان و چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا. سەبارەت بە هەڵوێستی یەکێتییش لەسەر چارەسەری کێشەکان، ئەمین بابەشێخ رایگەیاندووە کە هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوازێکی ئاشتیانە نەگۆڕەو یەکێتیی پشتگیری هەموو ئەو هەوڵانە دەکات کە ئارامی و گیانی پێکەوەژیان لە ناوچەکە دەبوژێنێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە