کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەغدا 5 ترلیۆن دینار بۆ بێكاران تەرخان دەكات

.

04:55 PM - 23/05/2022

بەغدا 5 ترلیۆن دینار بۆ بێكاران تەرخان دەكات
پەرلەمانتارێكی عیراق دەڵێت، لەو شایستە داراییانەی كە ئەمساڵ دیاریكراوە، بڕی 5 ترلیۆن دینار وەك مووچە بۆ ئەو كەسانە تەرخانكراوە كە هیچ كارێكیان نیە.
(جاسم عەتوان موسەوی) ئەندامی لیژنەی كارو رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی بەرۆژنانەی سەباحی راگەیاندووە، لەو برە پارەی كە بۆ بیكاران تەرخان زیاتر بەو كەسانە دەدرێت كە لەبودجەی ساڵی 2021 هیچ شایستەیەكی داراییان وەرنەگرتووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لایەنە دیاریكراوەكان بەشێك لەو پارەیان خەرجكردووە بۆ بێكاران كە نزیكەی ترلیۆنێك و 800 ملیار دینار دەبێت و 3 ترلیۆن و 200 ملیار دیناریشی ماوەتەوە و تا ئێستا خەرج نەكراوە و هەوڵدەدرێت لە بودجەی ئەمساڵدا زۆرترین كەس لەو بڕە پارەیە سوودمەند ببن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە