.
01:07 PM - 23/05/2022
كیلینی ماڵئاوایی لەیۆڤانتۆس كرد
جۆرجیۆ كیلینی ئیتاڵی دوا یاریی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس ئەنجامدا و ماڵئاوایی لەیانەكە كرد هەرچەندە لەدوا هەفتەی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس بەرامبەر یانەی فیۆرەنتینا دووچاری شكست بوو لەساڵی 2005ەوە كیلینی پەیوەندی بەیانەی خانمە پیرەكەوە كردووە و تائێستا لە 651 یاریی ئەو یانەیە بەشدار بووە و وەك بەرگریكارێك توانیویەتی 36 گۆڵ تۆمار بكات سەرەرای ئەوەی لەو ماوەیە رۆڵی لەبەدەستهێنانی 20 نازناوی خول و پاڵەوانێتییەكاندا هەبووە كیلینی تەمەن 37 ساڵ لەدوا یاریدا لەگێمی دووەم نەیتوانی درێژە بەیاری كردن بدات و یاریگای بەجێهێشت ئەمەش بووە دوا یاریی و ماڵئاوایی لەهاندەران و یانەكەی چونكە بریارە وەرزی داهاتوو سەرەرای گەورەی تەمەنی درێژە بەیاری كردن بدات و وێستگەیەكی تری ژیانی لەگەڵ یانەی لۆس ئەنجلس گالاكسی بێت و لەخولی یانەكانی ئەمریكا یاری بكات
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە