کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی بۆتە ئامانجی یانە بەهێز و ناودارەكانی ئەوروپا

.

01:48 PM - 14/05/2022

پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی بۆتە ئامانجی یانە بەهێز و ناودارەكانی ئەوروپا
 پاولۆ دی بالای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس لەلایەن چەند یانەیەكی بەهێز و ناوداری كیشوەری ئەوروپاوە كراوەتە ئامانج و لە هەوڵێكی زۆریشدان هاوینی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا بكەن  .
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە : بەرپرسانی یانەكانی ئینتەرمیلان و رۆمای ئیتاڵی و ئارسناڵ و توتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی و بەرشەلۆنە و ئەتڵەتیكۆمەدریدی ئیسپانی لەگەڵ بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی گرنگییەكی زۆر بە تواناكانی پاولۆ دیبالا دەدەن و لە هەوڵی ئەوەشدان لە نزیك ترین كاتدا گرێبەستێكی لەگەڵ ئیمزا بكەن.
  سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەشداوە : بەرپرسانی هەر حەوت یانەی ناوبراو لە پلانی ئەوەدان لە نزیك ترین كاتدا پەیوەندی بە بەڕێوەبەری كارەكانی دیبالاوە بكەن  ئەویش بە هیوای ئەوەی لە مانگی حەوتی داهاتوودا تواناكانی ئەو یاریزانە ئەرجەنتینیە بەدەست بهێنن  ئەمەش لە دوای ئەوە دێت تا ئێستا دیبالا بە مەبەستی درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس نەگەیشتۆتە رێكەوتن و لە میركاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا گرێبەستەكەی كۆتایی پێدێت  هەر ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی چەند یانەیەكی بەهێزی ئەوروپا بە تایبەتی یانەكانی پریمەرلیگ هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی پاولۆ دیبالای تەمەن 28 ساڵ دەست پێ بكەن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە