کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی كوردسات

.

09:36 PM - 31/12/2021

بەڕێزان لە دەزگای میدیایی كوردساتبەبۆنەی بیست و دووەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی  كەناڵەككەتان وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە بەڕێوەبەر و یەكە بەیەكەی ڕۆژنامەنووس و  ڕاگەیاندنكار و كارمەندەكانتان كە لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا لە ڕێگەی هەواڵ و بەرنامەی جۆراوجۆرە بە پێزەكانتانەوە دەنگ و ڕەنگی گشت كوردان  بوون لە كوردستان و لە هەر شوێنێكی تری جیهاندا.
هەر لەم یادەدا هیوای سەركەوتنی  زیاترتان بۆ دەخوازین كە لەگەڵ  داهێنانە تەكنەلۆژیەكانی سەردەمدا كەناڵە ئازیزەكەی ئێوەش لە برەودانی زیاتر دا بێت و هەر سەركەوتوبن.
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
31 ی كانونی  یەكەمی 2021

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە