کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆنفرانسی وشكەساڵی و كاریگەری گۆڕانی كەش و هەوا بەڕێوەدەچێت

.

01:28 PM - 12/05/2024

بەئامادەبوونی سەرۆك كۆماری عیراق و سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت، كۆنفرانسی وشكەساڵی و كاریگەری گۆڕانی كەش و هەوا لەهەولێر دەستیپێكرد.

كۆنفرانسی وشكەساڵی و كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەش و هەوا لەسەر دۆخی سیاسی و ئابووری و دیمۆگرافی عیراق، لەشاری هەولێر دەستیپێكرد، لە وتارێكیدا سەرۆك كۆماری عیراق رایگەیاند، هیوادارم ئەم كۆنفرانسە ئەنجامی باشی هەبێت، وتی گۆڕانكارییەكانی ژینگە یەكێكە لەكێشەكانی ئێستای وڵات و راشیگەیاند، عیراق هەوڵدەدات كاریگەری خراپی پیسبوونی ژینگە كەم بكاتەوە وتیشی، وڵاتەكە بەشداری لەچەندین رێككەوتنامەی نێودەوڵەتی لە بواری ژینگەدا كردووە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە