کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی بە بۆنەی ساڵی نوێوە پەیامێكی بلاوكردەوە

.

06:52 PM - 31/12/2021

ساڵی نوێ لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکەم، ھیوام وایە بە خێر و شادییەوە بەرەو ساڵێکی ئارامی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، ھەنگاوبنێین و ھەموولایەکمان لە کەشێکی کامەرانیدا ژیان بەڕێبکەین.

لەم بۆنەیەدا تەئکید دەکەینەوە لە یەکخستنی ھەوڵەکانمان بۆ یەکڕیزی نیشتمانی و تەبایی نێو ماڵی کورد بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان لە پێناو سەرخستنی ھەنگاوەکانی چاکسازی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و خۆشگوزەرانی زیاتر و پێکھێنانی حکومەتێکی کارا لە عێراق کە بتوانێت وەڵام دەرەوەی خواستی ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئاینزاکان بێت.
ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەموو ھەوڵێکمان روو لە بنیادنانی حکومڕانییەکی تەندروست و خزمەتگوزار و راستکردنەوەی رێڕەوی ئیداری و رێکخراوەییە تا حزب لە خزمەتی ھەمووان بێت بێ جیاوازی.

دووبارە ساڵی نوێتان پیرۆزبێت.
ھەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە