کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەلی رەئوف: پلانی چەندین پڕۆژەی گەشتیاریمان بۆ سلێمانی هەیە

.

04:58 PM - 31/12/2021

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە پلانی ساڵی داهاتوو رایگەیاند: پلانی ساڵی 2022 پرۆژەی گەشتیاری دوكانمان هەیە كە لەقۆناغی ئامادەكردنی گرێبەستین و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم خۆی سەرپەرشتی دەكات كە لەسەر رووبەری 4 هەزار دۆنمە و دەیان هەزار هەلی كار دەرەخسێنێت و پرۆژەیەكی گەورە و ستراتیژی دەبێت.
وتیشی: بۆ ساڵی داهاتوو هەوڵدەدەین پرۆژەی گەشتیاری گرنگ بۆ چەمی قلیاسان و سەرچنار و تەواوی ئەو سنوورە جێبەجێ بكەین و بەدوای وەبەرهێندا دەگەڕێین چ ناوخۆیی بێت یاخود بیانی، لەگەڵ ئەوەشدا بێ تێكدانی سیمای گۆیژە لەهەوڵی بە گەشتیاریكردنی سیمای ئەو ناوچەیەداین.

XiO5aipB38M

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە