کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ جێبەجێكردنی پێداویستییەكانی خوێندكاران لە گەڵ لیژنەكانی مەكتەبی ئیدارە و دارایی گشتی یەكێتی كۆبووەوە

.

04:18 PM - 31/12/2021

بۆ جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکانی سنووری (سلێمانی، هەڵەبجە، كەركوك، خانەقین، كۆیە، هەڵەبجەی تازە، پێنجوێن، كەلار، ڕانیە، تەقتەق، قەڵادزێ، دوكان، چوارتا، دەربەندیخان، كفری، چەمچەماڵ و سەیدسادق) بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ لیژنەکانی مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتی یەکێتی کۆبووەوە، بەمەبەستی بەدواداچوون و تاوتوێکردنی ھەنگاوەکانی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران.

لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای ئەوەی لەنزیکەوە گوێبیستی سەرجەم لیژنەکان بوو لەبارەی چۆنێتی کارکردنیان و دابینکردنی پێداویستییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان، ھانیدان لیژنەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا کارەکان تەواو بکەن و تەواوی کەموکوڕییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان پڕبکەنەوە.

لای خۆیانەوە لیژنەکان دڵنیاییاندا لە جێبەجێکردنی پێداویستییەکان و پڕکردنەوەی ئەو کەموکوڕییانەی لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا هەبووە، جەختیشیانکردەوە جگە لە پێداویستی و داواکردنی خوێندکاران، بەشێکی کارەکانی لیژنەکان داوای خوێندکاران نەبووە و ئەو کەموکوورتییانە بووە کە لیژنەکانی مەکتەبی ئیداری و دارایی هەستی پێکردووە و جێبەجێی کردوون.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیکردەوە، دابینکردنی پێداویستی و نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکان و جێبەجێکردنی داواکانی خوێندکاران لەلایەن یەکێتییەوە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتییەوە بووە، تا ئەو بودجە و بڕە پارەیەی دیاریکراوە وەک پاڵپشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و چارەسەری گرفتی بەشە ناوخۆییەکان لەم سنوورانە بە تەنها تەرخانبکرێت بۆ بڕینەوەی دەرماڵەی خوێندکاران، لەژێر هەر ناوێکدا بێت پێویستە بدرێت بە خوێندکاران بەبێ جیاوازی کە مافێکی رەوای ئەوانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە