کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە گوندی زرێزەی سەر بە قەزای زاخۆ پڵنگێك 25 سەر مەڕو بزنی هاوڵاتیانی خنكاندووە

.

03:38 PM - 30/12/2021

لە گوندی زرێزەی سەر بە قەزای زاخۆ پڵنگێك پەلاماری مەڕوماڵاتی هاوڵاتیانی داوەو  لە سێ ڕۆژدا 25 سەر مەڕو بزنی دانیشتوانی ئەو گوندەی خنكاندووە و بەشێكیانی خواردووە، هاوكات لە لایەن دانیشتوانی گوندی زرێزەوە تەڵەی بۆ دادەنرێت و پێوە دەبێت و ئەو هاوڵاتیانە توشی شۆك دەكات، چونكە چاوەڕێ نەبوون كە پڵنگ پەلاماری مەڕ و ماڵاتیان بدات بەڵكو پێیان وابووە گورگ بووە، دواتر دانیشتوانی ئەو گوندە پەیوەندییان بە ژینگە پارێزی دهۆكەوە كردووە و دوای گەیشتنی تیمێك و لێدانی سێ دەرزی بەنج پڵنگەكە بەبێ هۆشی لەلایەن تیمە تایبەتەكەوە گواستراوەتەوە.

IoGHOjigpRw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە