کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پڕۆفیسۆر د. مارف عومەر گوڵ باری تەندروستی ناجێگیرە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری ورددایە

.

12:53 PM - 29/12/2021

 . پێشمەرگەی دێرین و شاعیر و نوسەر و ئەکادیمیستی ناودار،کورد *یەکەمین ئەکادیمیستی کوردە، بە گۆشەنیگایەکی ئەکادیمییەوە، توێژینەوەی لەسەر جینۆساید و جینۆسایدی کورد نووسیووەو لەو بوارەشدا خاوەنی چەندین توێژینەوەو کتێبی دانسقەیە. *ماوەیەک ڕاگری کۆلیژی یاسای زانکۆی سلێمانی بووە. لێپرسراوی لیژنەی بەرزکردنەوەی بڕوانامەی زانستی بووە لە کۆلیژی یاساو ڕامیاری زانکۆی کەرکوک. *سەرپەرشتیاری دەیان نامەی ماستەر و دکتۆرا بووە لە زانکۆکان. سەرپەرشتیاری دەیان نامەی ماستەر و دکتۆرا بووە لە زانکۆکان. * *خاوەنی چەندین شیعر و شیعری لیریک و گۆرانییە. زۆرێ لە گۆرانیبێژانی کورد، شیعرەکانیان کردووە بە گۆرانی لەوانە عەدنان کەریم، پەیمان عومەر *پڕۆفیسۆر د. مارف عومەر گوڵ، ساڵی 1956 لەگوندی هەشەزینی ناوچەی سەنگاوی قەزای چەمچەماڵ لە بنەماڵەیەکی خوێندەوارو خاوەن قەڵەم دیار لەدایکبووە.. دواتر ماڵیان دەچێتە کەرکوک لەوێ دەخرێتە بەر خوێندن و پاشان قۆناغەکانی خوێندن بە سەرکەتوویی تەواو دەکات و لە کۆلیژی یاسا لە بەغدا وەردەگیرێت. بەھۆی تێکەڵ بوونی بە کاری سیاسی و لە ریزی رێکخستنەکانی شۆڕشی نوێ وەک خوێندکارێکی چالاک بەشداری ھێڵێکی رێکخستنەکان دەکات و پاشان دەستگیردەکرێت دوای ئازادکردنی روولەشاخ دەکات و دەبێتە پێشمەرگە و سەرباری خەباتی چەکداری چەندین بڵاوکراو گۆڤار لە شاخ دەردەکەن و وەک نوسەر و شاعیر لەپاڵ خەباتی چەکداری بەشداری دەکەن لە جوڵانەوەی رووناکبیری شۆڕشگێڕی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە