کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەپیرۆ مۆمیایەك دۆزرایەوە كەتەمەنی سەدان ساڵە

.

02:50 PM - 27/11/2021


لەپیرۆ مۆمیایەك دۆزرایەوە  كەتەمەنی سەدان ساڵە

لەناوەڕاستی وڵاتی پیرۆ و لەناوچەی لیما، لەلایەن تیمێكی تایبەتەوە مۆمیای مرۆڤێك دۆزرایەوە كە تەمەنی نزیكەی 800 ساڵە.
پیتەر ڤان دالین زانای شوێنەوارناسی پیرۆیی دەڵێت: مۆمیاكە بۆ شارستانیەتێك دەگەڕێتەوە كە لەنێوان كەنارو چیاكانی پیرۆدا ژیاون.
بەوتەی ئەو شوێنەوار ناسە مۆمیاكە لەنێۆ گۆرێكدا دۆزراوەتەوەو لەهەمان كاتیشدا لەنێو گۆڕەكەدا كۆمەڵێك كەرەستە و پاشماوەی رووەكی  هەبوون.
وڵاتی پیرۆ بەوە دەناسرێت كە خاوەنی سەدان شوێنەواری دێرینەو مێژوویان بۆ پێش و پاش ئیمپراتۆریەتی ئینكا دەگەڕێتەوە كە لە باشووری ئەمریكا باڵادەست بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە