کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توێژینەوەیەك: وەرگرتنی ڤاكسینەكانی كۆرۆنا بەرگریەكی جەستە زیاد دەكات

.

11:58 AM - 24/10/2021

توێژینەوەیەكی نوێ ئەمریكی ئاشكرای كردووە ، ئەو كەسانەی ڤاكسینەكانی كۆرۆنایان وەرگرتووە، بە رێژەیەكی زۆر كەم بەهۆی توشبوونیان بەو ڤایرۆسەوە گیان لەدەستدەدەن ، تەئكیدیشیكردووە ، ئەو كەسانەی ڤاكسینی كۆرۆنا وەردەگرن، بەرگریەكی جەستەیان بەرامبەر نەخۆشییەكانی تریش بەهێز دەبێت، هەر لە توێژینەوەكەشدا سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتكراوەتەوە كە گوایە، وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لێكەوتەی نەرێنی لەسەر تەندروستی دەبێت و راشیگەیاندووە ، پێچەوانەی ئەو بۆچوونانە ، وەرگرتنی ڤاكسینەكان ، لێكەوتەی ئەرێنی و سوودبەخشی لەسەر سەڵامەتی تەندروستی مرۆڤ هەیە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە