کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنچیلۆتی ناتوانێت لەبەرامبەر شاختار بەشداری بە شەش یاریزان بكات

.

11:39 AM - 18/10/2021

 یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر ئامادەكارییەكانی بەردەوامە بۆ ئەنجامدانی یارییەكی جەولەی سێیەمی قۆناغی گروپیەكان لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو ئەنچیلۆتی راهێنەریش ناتوانێت بەشداری بەشەش یاریزان بكات، بریارە رۆژی سێشەممە لەمیانی یارییەكی ئەو جەولەی سێیەم هەردوو یانەی شاختار دۆنیتسك و ریاڵ مەدرید بەیەكبگەن، ئەنچیلۆتی راهێنەر پێكهاتەی یانەكەی ئاشكراكردووە، كە ناتوانێت سود لەتواناو لێهاتووی چەند یاریزانێكی ئاست بەرز وەربگرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە ئیدن هازارد و كارڤاخال لەپێكان چاكبوونەتەوە، بەڵام بەشێویەكی تەنیا مەشق دەكەن، هەروەها هەریەك لە ئیسكۆ و گاریس بەیڵ و دانی سیپایۆس و لۆكا یوڤیچ بەهەمان شێوە پێكانیان هەیە، سەرەرای ئەوەی ئەو یاریزانانە لەهۆڵی یاریی ئاسن مەشق دەكەن، جێگەی باسە لەدوو یاری رابردویدا ریاڵ مەدرید لەچامپیۆنس لیگ بردنەوەو شكستێكی هەیەو ئەنجامی ئەو یارییە گرنگییەكی زۆری بۆی دەبێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە