.
09:49 PM - 28/09/2021
بەبۆنەی کۆچی دوایی ھەڤاڵی تێکۆشەر و دڵسۆزی رێبازی مام کاک عەبدوڵا حاجی سەعید یاریدەدەری سەرۆک مام جەلال بۆ کاروباری بازرگانی پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین .
کاک عەبدوڵا تێکۆشەرێکی سەرڕاست و بەئەمەکی یەکێتی بوو کەبەشێکی زۆری تەمەنی بۆ خزمەتی گەلەکەی تەرخانکرد و لەکاتی راپەڕاندنی ھەر ئەرکێک پێی سپێردرابێت لێبڕاوانەوە و یەکێتیانە کاری کردوە .بۆیە لەدەستدانی ھەڤاڵێکی وەھا جێی نیگەرانیمانەوە و خۆمان بەشداری خەمی بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەزانین.
رۆحی کۆچکردووش بۆ ھەمیشە شادبێت.
بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە