کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی: کەرکوک ھی کەرکوکییە رەسەنەکانە نەک ھی ئەوانەی لە دورەوە بە کەرکودا ھەڵئەدەن

.

07:49 PM - 27/09/2021

بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند: کەرکوک ھی کەرکوکییە رەسەنەکانە، نەک ھی ئەوانەی لە دورەوە بەکەرکودا ھەڵئەدەن و دەیانەوێت بەدروشم و پیاھەڵدان کەرکوک بریندار بکەنەوە و نەھامەتیەکی تر بەسەر قودسی کوردستاندا بھێننەوە .

بافڵ تاڵەبانی بۆ کەرکوکییەکان: یەکێتی و یەکێتییەکان لەمەودوا لەژیانی سیاسیاندا ئازا و ئازادتر دەبن و ھەموومان بۆ یەک ئامانج خەبات دەکەین و تێدەکۆشین ئەویش بەھێزترکردنی یەکێتییە لە پێناو کوردستانێکی بەھێزتر و کوردستانی بوونی کەرکوک.

ھاوسەرۆکی یەکێتی بۆ کەرکوکییەکان: ئەو هێزەی دەتوانێت پشت ‌و پەنا بێت بۆ ھێنانەدی مافەکانتان و پارێزگاری لە کوردستانی بوونی شارەکە و پێکەوەیی نەتەوە و پێکھاتەکان بکات و شەڕی مانەوە بکات تەنها و تەنھا هاوپەیمانی كوردستانە.

ئەم وتانەی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانی کۆبوونەوەیەکیدا ھات لە کەرکوک لەگەڵ ھەڤاڵان و کادرانی کۆمەڵایەتی کەرکوک کە وێڕای ھەڵوەستەکردن لەسەر گۆڕانکاریی و ھاوکێشە سیاسی و ئەمنییەکان و رووداواکانی دوای ھەشتی تەمووز، خوێندنەوەی بۆ سیاسەت و ستراتیژی نوێی یەکێتی کرد و رایگەیاند چاکسازییەکانی یەکێتی بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حیزبایەتی و تێکۆشانی سیاسی و رێکخراوەیی بوو، بۆ راستکردنەوەی ھەڵەکان و گەڕانەوەبوو بۆ رێبازی راستەقینەی مام چونکە یەکێتی وای فێرکردووین یەکێتی بین بۆ خزمەتکردن نەک یەکێتی بین بۆ بەرژەوەندی و دەستکەوتی کەسی .

ھاوسەرۆک ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەمەودوا ھەموو کاروبارێکی یەکێتی دەبێت بە رێگای راستەقینەی یەکێتی مامدا بڕوات، ھەموو ھەوڵێکمان بۆ راستکردنەوەی کەموکوڕییەکان و پاراستنی دەسکەوتەکان بێت، کەرکوکیش لە پێشینەی ئەرکەکانمان دەبێت و دەشبێت یەکێتییەکان وەک ھەمیشە خزمەت بکەن و ماندوونەبن لەھەوڵەکانیان، چونکە ئەمە ئەرکە و منەت نیە لەبەر ئەوەی کەرکوکییەکان خۆیان خاوەنی یەکێتین چۆن لەرابردوو لەگەڵ ئازار و قوربانییەکانی کەرکوک ژیاین و خوێنمان بۆ دا بەدڵنیاییشەوە بۆ سبەینێ و داھاتووش ھەر لە گەڵتان دەبین و پێکەوە شارەکەی خۆمان دەپارێزین و سەوزتری دەکەین و کوردستانی بوونی کەرکوک دەکەینەوە چەپکە گوڵی پێکەوەژیانی ھەموو نەتەوە و پێکاتەکانی ئەم شارە .

ھەر لەکۆبوونەوەکەدا ھاوسەرۆک ھانی ھەڤاڵان و کادرانی کۆمەڵایەتی دا کۆشش و ماندووبوونیان بکەنە خزمەتی سەرخستنی کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان لە کەرکوک و پارێزگاری لە دەنگی کورد بکەن و رۆژی دەنگدان وەڵامی نەیارانی کەرکوک بدەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە