کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گریزمان بووە خاوەن ژمارەیەكی پێوانەیی

.

11:47 AM - 20/06/2021

دوای تۆمار كردنی گۆڵێك لەجەولەی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی وڵاتانی ئەوروپا  ئەنتوان گریزمان –ی یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا بووە خاوەن ژمارەیەكی پێوانەیی   لەدەقیقەی 66 گریزمان توانی گۆڵی یەكسانبوون بۆ فەرەنسا تۆمار بكات لەبەرامبەر هەڵبژاردەی هەنگاریا  ئەو گۆڵەش ژمارەیەكی پێوانەیی بەیاریزانی ناوبراو بەخشی و توانیویەتی 7 گۆڵ لەدوا یارییەكانی یۆرۆ تۆمار بكات   ئەمەش یاریزانی ناوبراوی كردە خاوەن ژمارەیەكی پێوانەیی و یەكێكە لەو یاریزانانی زۆرترین گۆڵی تۆماركردووە و لەپلەی چوارەمدا دێت   لەدوای هەریەك لە رۆناڵدۆی یاریزانی پورتوگال بە 12 گۆڵ و میشێل پلاتینی بە 9 گۆڵ و ئالان شیرر بە 7 گۆڵ   جێگەی باسە گریزمان لەساڵی 2014ەوە بۆ ریزی هەڵبژاردەی فەرەنسا بانگهێشت كراوە و تائێستا لە 93 یاریدا بەشدار بووە و توانیویەتی 38 گۆڵ تۆمار بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە