کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێپرسراوی بۆردی شەهیدان سەردانی دەربەندیخانی كرد

.

09:47 PM - 19/06/2021

بەمەبەستی دروستكردنی دیوار بەندێك بۆ شەهیدانی دوودارە و یادكردنەوەی شكۆمەندی ئەو شەهیدە سەربەرزانە، چرا عومەر لێپرسراوی بۆردی شەهیدان و جینۆساید كراوانی ی.ن.ك سەردانی دەربەندیخانی كرد، دواتریش لێپرسراوانی بۆردی شەهیدان و جینۆسایدكراوان لەگەڵ لێپرسراوی كۆمیتەی ڕێكخستنی دەربەندیخان و ژمارەیەك لە كادرانی یەكێتی و ژمارەیەك لە كەسوكار و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان لە دەربەندیخان كۆبۆوە و لە نزیكەوە لە دۆخی تەندروستییانی پرسی و هیوای تەندروستی یەكی باشی بۆ خواستن، هاوكات پەیامی یەكێتی لە خزمەتكردنی زیاتری كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان بۆ دووپاتكردنەوە.

ZIXIDL51Bno

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە