کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی ئێوارەخوانێكی بۆ میدیاكاران رێكخست

.

11:22 PM - 11/05/2021

مەكتەبی پەیوەندییەكانی ی.ن.ك ئێوارە خوانێكی بۆ ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسان و نوێنەری تەواوی میدیاكان  و نووسەران و رۆشنبیران لە سلێمانی رێكخست، لەئێوارە خوانەكەدا د.سۆران جەمال تاهیر لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی ی.ن.ك گفتوگۆیەكی وردی لەگەڵ ئامادەبووان ئەنجامدا سەبارەت بەبارودۆخی ئەمڕۆی كوردستان و پاراستنی ئازادی رادەربڕین و بارودۆخی رۆژنامەنووسان بەشێوەیەكی گشتی، هەر لە ئێوارە خوانەكەدا لێپرسراوی پەیوەندییەكانی ی.ن.ك پشتیوانی تەواوی یەكێتی بۆ ئازادی رادەربڕین و ئازادی كاری رۆژنامەنووسی دووپاتكردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە یەكێتی وەك هەمیشە پشتیوانی تەواوی رۆژنامەنووس و رۆشنبیران بەبێ جیاوازی و دژی هەر هەوڵێك دەوەستێتەوە بۆ بەرتەسككردنەوەی ئازادییەكان.

-3YgwwfELpY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە