کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی 36 ی لالیگای ئیسپانی دەستپێدەكات

.

01:17 PM - 11/05/2021

 لە ئیسپانیا ئەمشەو یاریەكانی هەفتەی 36ی لالیگا دەستپێدەكات و سێ یاری بەرێوەدەچێت، لەیاری دەستپێكدا ئۆساسۆنا میوانداری قادیش دەكات، لەسەعات 9ی شەویش هەردوو یانەی ئیلچی و دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس روبەروی یەك دەبنەوە، سەعات 11ی شەویش لەدوا یاری رۆژی سێ شەممە یانەی بەرشەلۆنە دور لەیاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی لیڤانتی.
بەرشەلۆنە لەبەردەم هەلێكدایە تا بەشێوەیەكی كاتیش بێت بۆ پێشەنگی ریزبەندی سەركەوێت ئەگەر بتوانێت شكست بە لیڤانتی بهێنێت بەهۆی ئەوەی ئەو یانە كەتەلۆنیە پێش ئەم یاریە بە75 خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتووە بەجیاوازی 2 خاڵ لەدوای ئەتڵەتیكۆمەدریدی پێشەنگ.
شەممەی رابردوو بەرشەلۆنە دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا دوای ئەوەی لەیاری لوتكەی هەفتەی 35 و لەیاریگای كامپ نو بەبێ گۆڵ لەگەڵ ئەتڵەتیكۆمەدرید گۆڵ یەكسان بوو، لەو یاریە كە سێرجیۆ بۆسكێتس بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات و یاریگای بەجێهێشت، بەڵام لەراهێنانەكانی ئەمرۆی یانەكە لەدامەزراوەی خوان گامپری وەرزشی بەشداری لەراهێنانەكان كرد و رەنگە بتوانێت بەشداری بكات، ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئانسۆ فاتی و فیلیپ كۆتینیۆ كە ماوەیەكی زۆرە بەهۆی پێكانەوە دوركەوتونەتەوە نەگەراونەتەوە و لەو یاریەش بەشداری ناكەن.
رۆژی چوارشەممەش یاریەكانی هەفتەی 36ی لالیگا بەردەوامییان دەبێت، سیڤیلیەی چوارەم لەیاریەكی بەهێزدا میوانداری ڤالانسیای 13یەم دەكات، سێڵتافیگۆی هەشتەمیش لەیاریگای خۆی روبەروی گرانادای دەیەم دەبێتەوە، هەردوو یانەی هویسكای 18یەم و ئەتڵەتیك بلباوی نۆیەم لەیاریگای یەكەمیان بەیەك دەگەن، لەدوا یاری چوارشەممەش ئەتڵەتیكۆمەدریدی پێشەنگ لەیاریگای واندامیترۆپۆلیتانۆ پێشوازی لەریاڵ سۆسیدادی پێنجەم دەكات.
رۆژی پێنج شەممەش بەئەنجامدانی سێ یاری ركابەریەكانی هەفتەی36ی خولەكە كۆتایی دێت، كە ڤیاریاڵ دەبێتە میوانی ڤالادۆلید و ئیبار لەیاریگای خۆی لەبەرامبەر ریاڵ بیتیس یاری دەكات و ریاڵ مەدریدیش دەبێتە میوانی گرانادا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە