کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گوندی چەلكێ لە ناحیەی كانی ماسێ چۆڵكرا

.

11:26 AM - 11/05/2021

 بەهۆی تۆپباران و هێرشەكانی توركیاوە بۆ سەر بنكە و پێگەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە بادینان، دانیشتووانی گوندی چەلكێ، كە بەشێكیان لە پێكهاتەی مەسیحین، لە ناحیەی كانی ماسێ، گوندەكەیان بەتەواوەتی چۆڵكرد.
لەوبارەوە، ئارام دنخە دانیشتووی گوندی چەلكێ، رایگەیاند: بەهۆی بۆردومانەكانی توركیا لە زەمین و ئاسمانەوە و هێرشەكانی سەربازانی سوپای ئەو وڵاتە بۆ سەر گوندەكانی سنوورەكەیان، تەواوی دانیشتووانی گوندی چەلكێ ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە، كە پێشتریش وەك هەڕەشە مۆڵەتیان پێدرا لە هەفتەیەكدا بەتەواوەتی گوندەكەیان چۆڵ بكەن، كە ئەوە دووەم گوندی سنوورەكەیە دوای گوندی كێستە بەتەواوی چۆڵ بكرێت.  هەر لەو بارەیەوە، دانیشتووانی ناحیەی باتیفا رایانگەیاندووە: سوپای توركیا رۆژانە هێرشی چڕ و سەخت دەكاتە سەر چیای كێستە لە بێگوڤا و خامتیری سەر بە ناحیەی دەركار، كە زیانێكی زۆر بە كشتوكاڵ و مەڕداران و لەوەڕگاكان و خەڵكی ناوچەكە بەگشتی گەیشتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە