کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵمەتی لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش بەردەوامە

.

10:59 AM - 08/05/2021

یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا ، سوپا و هێزە ئەمنییەكان و دژە تیرۆری عیراق بەردەوامن لە ئۆپراسیۆنەكانیان بۆ راوەدوونان و لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش ، لەو چوارچێویەشدا لە ئۆپراسیۆنێكی هێزەكانی دژە تیرۆری عیراقدا لە ناوچەی تاڕمییە لە باكووری بەغدا ، گەورە تیرۆریستێكی داعش دەستگیر كراوە.
هەر بەپێی راگەیاندراوەكە لە ئۆپراسیۆنێكی جیادا ، دژە تیرۆری عیراق دوو تیرۆریستی تری سەر بە گرووپی داعشی لە ناوچەی (كەرمە) لە باكووری رۆژهەڵاتی شاری فەلوجەی سەر بە پارێزگای ئەنبار دەستگیر كردووە ،هەروەها لە ئۆپراسیۆنێكی تریشدا هێزە ئەمنییەكانی عیراق ، لە سنووری پارێزگای كەركوك تیرۆریستێكیان دەستگیر كردووە كە داواكراو بووە و دەستی لە چەندین كردەوەی تیرۆریستیدا هەبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە