کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ماسۆن ماونت ناوی خۆی لەمێژوی چیڵسی نوسییەوە

.

02:28 PM - 08/04/2021

 ماسۆن ماونتی ئەستێرەی ئینگلیزی هاوكاری بردنەوەی یانەی چیڵسی كرد لەبەرامبەر پۆرتۆی پورتوگالی لەیاری چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا، ماونت گۆڵی یەكەمی یانەكەی و یاریەكەی لەدەقیقەی 32 تۆمار كرد دوای وەرگرتنی تۆپێك لە جۆرجینیۆی هاورێی.
بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی هەواڵی ئۆپتای تایبەت بەئامارەكان: ماونت بچوكترین یاریزانە لەقۆناغە یەكلاكەرەوەكانی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا گۆڵ بۆ یانەی چیڵسی تۆمار بكات لەتەمەنی 22 ساڵ و 87 رۆژدا.
لەلایەكی ترەوە بن چیلویل كە بەهەمان شێوە یاریزانێكی ئینگلیزیە گۆڵی دووەمی لەدەقیقەی 85 تۆماركرد دوای تێپەراندنی بەرگریكاران و گۆڵچی پۆرتۆ.
لەو بارەیەوە تۆڕی هەواڵی ئۆپتا دەڵێت: ئەوە یەكەم جارە دوو یاریزانی  ئینگلیزی لە یاریەكی چامپیۆنس لیگ گۆڵ بۆ یانەی چیڵسی تۆمار دەكەن لەدوای مانگی ئازاری ساڵی 2012 كاتێك فرانك لامپارد و جۆن تێری لەبەرامبەر ناپۆلی ئیتاڵی هەمان كاریان ئەنجامدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە