کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوایین زانیاری لە بارەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەخرێتەڕوو

.

02:34 PM - 25/02/2021

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: كاركردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوامە و تا ئێستاش نزیكەی 10%ی كارەكانی تەواوكراون و سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانیش بەردەوام چاودێریی كارەكانی ئەو پرۆژە گرنگە دەكات و لەگەڵ باشبونی كەشوهەواش كارەكانی تەواوكردنی شەقامەكە باشتر بەڕێوەدەچن.
 وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژە بە سەختی شوێنی دروستكردنی شەقامەكە دەكات و دەڵێت: تۆپۆگرافیای ئەو شوێنەی كە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لێ جێبەجێ دەكرێت، تۆپۆگرافیایەكی تارادەیەك سەختە و هێشتا كاركردن لێی لە قۆناغی خۆڵكاری و بڕین و پڕكردنەوە و جێبەجێكردنی كارە كۆنكرێتییەكاندایە. ساسان عەونی لەبارەی كاریگەرییەكانی كەشوهەوای باراناوی و بەفربارین لەسەر پرۆسەی بەڕێوەچونی كارەكانی شەقامەكە روونیكردەوە، ئەو چوار مانگەی كە وەرزی زستان بوو، بەهۆی باران و بەفر و سەختی كەشوهەواوە تارادەیەك بەربەست لە بەردەم زیاتر بەرەوپێشچونی كارەكان دروست بوو، لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی كەشوهەوادا لە وەرزی داهاتوەوە كارەكانی تەواوكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەشێوەیەكی باشتر بەرەو پێش دەچن.   
شەقامی 100 مەتری سلێمانی- (ئۆتۆبانی بابان)، یەكێكە لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، كە لەلایەن گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان قۆناغی یەكەمی جێبەجێدەكرێت؛ بەتەواوبونی ئەم پڕۆژە ستراتیژییە شاری سلێمانی دەچێتە قۆناغێكی تری گەشەی ئابوری و ئاوەدانییەوە و كۆتایی بەگرفتی هاتوچۆ لە سلێمانی دەهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە