کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی: باران و بەفر لە هەرێمی كوردستان دەبارێن

.

12:47 PM - 15/02/2021

 بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ چەند رۆژی داهاتوو خستەڕوو و ئاماژەی بەوەكردووە بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەرییەوە، باران و بەفر لە هەرێمی كوردستان دەبارێن.
بە پێی راگەیەندراوێكی كەشناسی بەیانی رۆژی چوارشەممە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و باران لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت.
روونیشیكردۆتەوەە پێشبینی دەكرێت خێرایی بابۆ سەرووی 30 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا بەرزبێتەوە، بە تایبەتیش لە باشووری هەرێمی كوردستان ، بە پێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەگەر هەیە لەشەوی چوارشەممەوە بەفربارین دەستپێبكات و كاریگەریی دابەزینی پلەكانی گەرما و بەفرباینەكەش تاوەكو رۆژی نیوەڕۆی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە