.
10:11 AM - 25/01/2021
چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه به‌كارهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ربوون.
رۆژی 23/1/2021 مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناری سه‌ربه‌به‌ڕێوه‌بەرایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان ئافره‌ته، له‌ماڵێكدا له‌گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی كه ماده‌ی هۆشبه‌ربه‌ریان به‌كارهێناوه.
پۆلیسی سلێمانی زانیاری ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تبارێك كه له‌ماڵێكدا ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردوو توانرا شوێنی تۆمه‌تباران بدۆزرێته‌وه و سه‌رجه‌میان ده‌ستگیربكرێن، له‌كاتی ده‌ستگیركرنیشیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌رو لەگەڵ كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی ماده‌كاندا.
له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (چ، غ، ع) له‌دایكبوی 2000 ( م، ا، ا) له‌دایكبوی 2000 ( ا، ف، ع) له‌دایكبوی 2000 ( ف، ا، ع) له‌دایكبوی 2004 به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌مادده‌ی (14) نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ركان به‌ندن و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی _ راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە