کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی‌ هەرێم وادەی نزمبوونەوەی پلەكانی‌ گەرمای راگەیاند

.

11:43 AM - 20/01/2021

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان  لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا ، كاریگەری ئەو شەپۆلەی رووی لە ناوچەكە كردووە ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت و سبەینێ‌ پلەكانی‌ گەرما بەشێوەیەكی‌ بەرچاو نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم راشیگەیاند پێشبینی باران بارین لە سنووری پارێزگای هەولێر و سەنتەری ئەو شارە زیاتر دەبێت و ئاشكراشیكرد ، زۆرترین رێژەی باران بارینی تۆماركراو لە 24 سەعاتدا لە مێرگەسوور بووە كە بە نزیكەی  100 ملیمەتر تۆمار كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە