کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاهور شێخ جەنگی بۆ چارەسەری گرفتی مووچە و بودجەی هەرێم لە بەغدایە

.

01:31 PM - 14/01/2021

بۆ چارەسەری گرفتی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان، وەفدی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی و ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی گەیشتنە بەغدا، لەیەكەم وێستگەی سەردانەكەشیاندا وەفدی یەكێتی لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق كۆبوونەوە.
 هاوسەرۆكی یەكێتی بۆ هەمان مەبەست ژمارەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سیاسی عیراق ئەنجامدەدات، سەبارەت بەناوەڕۆكی كۆبوونەوەكان و هەوڵەكانی یەكێتی بۆ چارەسەری كێشەكان و گەیشتن بەرێككەوتن، ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند: تەواوی هەوڵەكانیان بۆ گەڕاندنەوەی ماف و مووچەی خەڵكی كوردستان دەخەنەگەڕ.
وتیشی: تا گەیشتن بەرێككەوتن گفتوگۆكان لەگەڵ لایەنە عیراقییەكان بەردەوام دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە