کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پیشوازی لەكچانی یانەی شێروانە كرد

.

01:48 PM - 24/11/2020

 دوای بەدەستهینانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی ئیدارەی گەرمیان لەیاری تۆپی سەرمێز جەلال شیخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پیشوازیكرد لە كچانی یانەی وەرزشی شیروانە، سەرەرای پیرۆزبایی كردنیان لەبەرامبەر ئەو دەستكەوتە و پشتیوانی خۆی بۆ كچانی یانەكە دووپاتكردەوە، كچانی یانەی شیروانە لەپاڵەوانێتی تۆپی سەر مێز لەسەر ئاستی گەرمیان كە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیانەوە كرابۆوە توانیان ئاستیكی بەرز پیشكەش بكەن و پلەی یەكەم بەدەستبهێنن، پیشتریش لەپاڵەوانیتی گۆرەپان و مەیدانی یانەكانی كوردستان توانیان پلەی دوەم بەدەستبهێنن، هەر بۆیە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان مەبەستی بوو كە لە نزیكەوە دیداریان بكات و پیرۆزبایی و پشتیوانی خۆیانی بۆ دەرببڕێت.

pgvVUacF67M

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە