کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاستی سێ‌ مانگی رابردووی بەرزدەبێتەوە

.

06:28 PM - 21/11/2020

 بەهۆكاری بەرەوپێشچوونە ئیجابیەكانی ئەو ڤاكسینانەی تائێستا لە دژی پەتای كۆرۆنا بەرهەمهێنراون و رێگایان لەبەردەم گەشەكردنەوەی ئابوری خۆشكردووە  جارێكی تر نرخی نەوت لەبازارەكانی جیهان دەستی بە بەرزبونەوە كردۆتەوەو ئەمرۆش نرخی ئەو بەرهەمە بۆ بەرزترین ئاستی سێ‌ مانگی رابردووی بەرزبۆوە.  
لەو چوارچێوەیەشدا نرخی بەرمیلێك نرخی نەوتی جۆری برێنت لەماوەی ئەم هەفتەیەدا بەرێژەی سەدا 5 پۆینت 1 بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوەو بە زیادبونی  76 سەنت گەیشتۆتە 44 دۆلارو 96 سەنت ئەمە لە كاتێكدا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی سوكی ئەمریكا لەماوەی یەك هەفتەدا بەرێژەی سەدا 5 بەرزبۆتەوەو بە زیادبونی 41 سەنت بە 42 دۆلارو 15 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەرزبونەوەی نرخی نەوتیش لە كاتێكدایە وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت لە ئۆپیك پڵەس رێككەوتون لەسەر ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەژێر كۆنترۆڵدا بهێڵنەوە هیچ بڕە نەوتێكی زیاتر نەخەنە بازارەوە.
هەروەك ئۆپیك پڵەس بەنیازە لەپاش مانگی داهاتووشەوە بۆ ماوەی 3 مانگی تر وادەی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرێژەی 7 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەجێگیری بهێڵیتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە