کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یانەیەكی ئینگلیزی دەیەوێت پاتۆ بگەڕێنێتەوە ئەوروپا

.

01:38 PM - 31/10/2020

یانەیەكی ئینگلیزی دەیەوێت پاتۆ بگەڕێنێتەوە ئەوروپا
 یانەی بێرمینگهام سیتی ئینگلیزی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئەلێكساندەر پاتۆی بەڕازیلی دەست پێ كردووە و لە پلانی ئەوەشدان لە ماوەی داهاتوودا ئەو یاریزانە ببەنە یانەكەیانەوە .
 سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی یانەی بێرمینگهام سیتی چاوی بڕیوەتە تواناكانی ئەلێكساندەر پاتۆ و هەموو هەوڵێكی خۆشیان خستۆتە كار تا لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو یاریزانە بهێنێتە ریزی یانەكەیانەوە و پێش سەرجەم یانەكانی توركیا و ئیتاڵیا تواناكانی ئەو یاریزانە بە دەست بهێنن .
 سەرچاوەكانی هەواڵ باسیان لەوەش كردووە : هەرچەندە لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە جارێك بەرپرسانی ئەو یانەیە گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی پاتۆ ئەنجامداوە  بەڵام ئەو یاریزانە ئارەزووی ئەوە دەكات بگەڕێتەوە خولی یانەكانی ئیتاڵیا و لەگەڵ یەكێك لە یانەكانی ئەو ووڵاتە درێژە بە یاری كردن بدات.
  ئەلێكساندەر پاتۆی تەمەن 31 ساڵ لە رابردوودا یاریزانی یانەكانی ئەی سی میلانی ئیتاڵی و كۆرینسیانز و ساو پاولۆی بەڕازیلی و چێڵسی ئینگلیزی و ڤیاڕیاڵی ئیسپانی و تیانجینی چینی بووە و لە مانگی هەشتی رابردووشدا بە شێوەیەكی رەسمی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی ساوپاولۆ كۆتایی پێهێنا و لە ئێستاشدا ئەو یاریزانە بێ یانە ماوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە