کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان مباپێ ی لە نەیمار لاگرنگترە

.

12:23 PM - 27/10/2020

 یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەیەوێت گفتوگۆكانی دەستپێبكات لەپێناو نوێكردنەوەی گرێبەستی كیلیان مباپێ ی هێرشبەر و لەكارە یەكەمەكانی داناوە لەپێش نەیمار داسیلڤای بەرازیلی   لای خۆیەوە لیۆناردۆی بەرازیلی و بەرێوەبەری وەرزشی لەیانە پاریسیەكە سەرنجەكانی لەماوەكانی داهاتوو لەسەر رازی كردنی مباپێ كۆدەكاتەوە   تا گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە كە ئەوەی ئێستای لەهاوینی ساڵی 2022 تەواو دەبێت و ئەوەش هەمان بارودۆخی نەیمارە   بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی : لیۆناردۆ دەیەوێت گفتوگۆكانی بەپشتوانی باوك و دایكی مباپێ دەستپێبكات كە پێشتر پشتیوانیان لەنوێ كردنەوەی گرێبەستەكەی ئێستای كرد و كاریگەری زۆریشیان هەیە لەسەر بریارەكانی ئەو هێرشبەرە   ئەو سەرچاوەیە دەڵێت : لەپێناو رازی كردنی مباپێ ... لیۆناردۆ پێشنیاری ئەوەی بۆ ئەكات كە دەیكاتە ئەستێرەی دیاری یانەكە و پرۆژەی یانەكەی لەسەر بنیاد دەنێن لەپێش نەیمارەوە   كە رەنگە یانە پاریسیەكە لاری لەوە نەبێت دەستەبەرداری ئەو ئەستێرە بەرازیلی یە بێت ئەگەر ئامادەی نوێ كردنەوەی گرێبەستەكەی نەبێت   رۆژنامە فەرەنسییەكە رونیكردۆتەوە : كۆبونەوە لەنێوان كارگێڕی یانەكە و ئەو یاریزانە كراوە بەڵام تا ئەم كاتە لیۆناردۆ وەڵامێكی لەمباپێ بەدەست نەگەیشتووە كە خۆی بریاری كۆتایی لەسەر داهاتوی خۆی دەدات بەمانەوە یاخود رۆیشتن   كە یەكێكە لەئامانجە سەرەكیەكانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی  
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە