کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رامۆس لەبارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نیگەرانە

.

12:22 PM - 27/10/2020

 راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا پێشهاتێكی نوێیان سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستی سیرجیۆ رامۆس لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید ئاشكراكرد   گرێبەستی ئەو یاریزانە ئیسپانییە لە ریزی یانە مەدریدیەكە لە كۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت و یاریزانی ناوبراویش لە توانایدایە لە میركاتۆی زستانەی داهاتوودا بە شێوەیەكی خۆڕاییی گرێبەست لەگەڵ هەریانەیەك ئیمزابكات كە ئارەزووی پەیوەندیكردنی پێوە دەكات   بە پێی ئەو هەواڵەی بەرنامەی ئێل چیرینگتۆی بەناوبانگی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە فلۆرەنتینۆ پیرێزی سەرۆكی ریاڵ مەدرید تا ئێستاش هیچ گفتوگۆیەكی لەگەڵ سیرجیۆ رامۆس سەبارەت بە نوێكردنەوەی  گرێبەستەكەی نەكردووە كەئەمەش نیگەرانییەكی زۆری لە لایەن ئەو بەرگریكارە ئیسپانییە دروستكردوە   بەرنامەكە باسی لەوەشكردووە : دوایین جار لەگەڵ ئیدارەی یانەكەی سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی گفتوگۆی كردبێت لە هاوینی رابردودا بووە و هیچ ئەنجامێكی بەرچاوی نەبووە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە