کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دامەزراندنی كۆمپانیای نیشتمانی بۆ پەیوەندیەكان رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار دەكرێت

.

05:42 PM - 26/10/2020

پەرلەمانی عیراق بڕیاری دامەزراندنی كۆمپانیای نیشتمانی بۆ پەیوەندییەكان, رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار كرد تاوەكو مۆڵەتی چوارەمی بۆ وەربگیرێت.
لەوبارەیەشەوە   (عەلا روبەیعی) ئەندامی لیژنەی پەیوەندیەكان و راگەیاندن لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: كە پەرلەمانی عیراق بریاری دامەزراندنی كۆمپانیای نیشتمانی بۆ پەیوەندیەكانی تەلەفون و مۆبایل دەركردوە تاوەكو لەپاڵ سێ‌ كۆمپانیای مۆڵەتپێدراوی ( زەین و ئاسیاسێڵ و كۆرەك تیلكۆم)دا خزمەتگوزاریەكانی پێشكەش بە هاو نیشتمانیان بكات.
وتیشی: دامەزراندنی ئەو كۆمپانیایە رۆڵی باشی دەبێت لە كێبركێی پیشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاریەكان بە هاوڵاتیان و دابەزاندنی نرخ و دارشتنەوەی سیاسەتی كەرتی پەیوەندیەكان لە وڵاتدا, لەپاش ئەو بێ‌ سەرو بەری و پاشاگەردانیەی لەماوەكانی 17 ساڵی رابردوودا هەبوو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە