کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە بەریتانیا چالاكوانان بەرهەڵستی بریارێكی حكومەت دەكەن

.

12:35 PM - 26/10/2020

 رۆژ بە رۆژ بەرهەڵستكارانی بریاری پێنەدانی خواردنی بێ بەرامبەر بەو خێزانانەی كە كەم دەرامەتن و منداڵانی خوێندنگەكان لە بەریتانیا زیاتر دەبێت و بەشێك لە چالاكوانانیش رایدەگەیەنن: بەریتانیا وڵاتێكی دەوڵەمەندە و پێویستە حكومەت بەهیچ شێوەیەك دەست بۆ ئەو كارە نەبات، چونكە نزیكەی 4 ملیۆن منداڵ لەئاستی  هەژاریدان. لایخۆشێوە ماركۆس راشفۆرد یاریزانی مانچستەر یونایتد پشتوانی خۆی بۆ ئەو داوایایە دەربریوە و فشارەكانی بۆسەر حكومەتی وڵاتەكەی زیاتر كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە