کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەڵبەندی گەرمیان خولێك بۆ ژنان دەكاتەوە

.

10:26 PM - 25/10/2020

مەڵبەندی گەرمیان خولێك بۆ ژنان دەكاتەوە
مەڵبەندی 11ی ریكخستنی گەرمیان,لەناحیەی رزگاری سەر بەقەزای كەلار خولیكی كاری دەستی بۆ ژمارەیەك كچان و ژنانی ناحیەكە كردەوە,و دواتر لەمەراسیمیكدا خەلاتی بەشداربوان كرا.
لەمەراسیمیكدا كە بۆ كارە دەستیەكانی ئەو خانمانە كرابویەوە كە لەخولەكەدا بەشدارببون,لەلایەن پۆلا تالەبانی لیپرسراوی مەلبەندی 11ی گەرمیانەوە ئەوە بەخانمی بەشداربو ڕاگەیانرا كە ئەو خانمانە پشتگیری تەواوی مەڵبەندیان هەیە لەهەر هەنگاوێكدا كە دەیانەوێ بۆ خزمەتكردنی چینی ژنان دەیهاون.
دواتر باسی لەرۆلی ژنان و كچان كرد لەم قۆناغەدا كە دەبێت پشت بەخۆیان ببەستن,و كار بۆ ئەوە بكەن لەكەرتی ئابوری دا زیاتر پەرە بەخۆیان بدەن و زیاتر پشت بەخۆیان ببەستن.
دواتر بەئامادەبونی بەریوەبەری ناحیەی رزگاری خەلات بەسەر بەشداربوانی ئەو خولەدا دابەشكرا,كە خولەكە بۆ 35 كچ و ژنی ناحیەی رزگاری كرابوەوە و ماوەی 15 رۆژی خایاند.

uhHR7FwSlx4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە